له‌سه‌ر رووبه‌رى 14 دۆنم زه‌وى دروستكراوه‌

پۆندی پریس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لە قۆناغی گلدانەوەی ئاوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کارەکانی پۆندی پریس له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لە تەواو بووندایه‌ و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانمان.

پۆنده‌كه‌ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو و ئاودێری سلێمانی له‌ سنوورى ناحیه‌ى سیروان، سەرپەرشتی دروستكردنى كراوه‌.

لەسەر ڕووبەری 14 دۆنم زه‌وى گروستكراوه‌ و بەپێی سایت پلان توناى گلدانه‌وه‌ى 105 هه‌زار مه‌تر سێ جا ئاوى هه‌یه‌، بەڵام وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، دواى ته‌واو بوونى توانای گلدانه‌وه‌ى ئاو تیایدا زۆرتر ده‌بێت و ده‌گاته‌ 140 هه‌زار مەتر سێجا.

بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ پۆنده‌كه‌، 769 ملیۆن و 117 هەزار دینار .

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قۆناغەکانی دروستکردنی ئه‌م پڕۆژەیە بە سەرکەوتووی تەواو بووە و لە قۆناغی گلدانەوەی ئاوە لە سنورەکە کە دەبێتە مایەی بوژانەوەی کشتوکاڵ و پاڵپشتی خاوەن ئاژەڵدارەکان.

پۆندی دروستکرد و 300 پەنجەماسی بۆ هێناوە

پۆندی دروستکرد و 300 پەنجەماسی بۆ هێناوە