بایەخدان بە ئەسپی کوردی

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە حاجیاوا بەڕێوەچوو

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024 بۆ یەکەمجار فێستڤاڵێکی ئەسپسواری لە قەزای حاجیاوا بەڕێوەچوو، لەلایەن فێرگەی ئەسپسواری راپەڕینەوە رێکخرابوو.

50 ئەسپی کوردی بەشدارییان کرد لە فێستیڤاڵەکە و لە هەموو شارەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە بەشداربوو هەبوون.

بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە تەمەنیان جیاواز بوو، بچوکترین بەشداربووی فێستیڤاڵەکە، کچێکی تەمەنی 10 ساڵان بوو لە ناحیەی خدرانەوە بەشداریی کردبوو.

فێستیڤاڵەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ بوو، لە پێناو گرنگیدان بە ئەسپی کوردی و برەودان بە تواناکانی ئەسپسوارانی ناوچەکە رێکخرابوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێن...

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێنراوی رەسەنە