لە هەفتەی داهاتووەوە
تانکی سەربانی خواردنەگەکان پاک نەبن دادەخرێن
964+
توانا نەقی
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە تەنیەا یەک هەفتەی بۆ پاککردنەوەی تانکی سەربانی دوکانی خواردن و خواردنەوەکان داناوە و دەڵێت، سەردانی هەر شوێنێک بکەین تانکیەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.
دکتۆر دڵنیا فاروق، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەموو ئەوشوێنانە کە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن.
وتیشی، تانکی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان، ژهنگ یهكێكه لهو مادانهی كه لەش توانای شیكردنهوهی نییه، بۆیه لهناوگهده و لهشدا دهنیشێت و مرۆڤ توشی نهخۆشییه مهترسیدارهكان و شێرپهنجه دهكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پیس بووبێت غەرامەیەک دەکرێن بەڵام ئەگەر ژەنگی هەڵهێنابوو تانکیەکان ئەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک شوێنەکە دادەخرێت.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەکان دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا تانکییەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەدوای هەفتەیەک و لەکاتی سەردانی لیژنەکان هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.