هۆکارەکەی چییە؟

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانى جیهانی، نرخى نەوت لە چاو دوێنێدا جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 87 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت کە لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.44% بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 82 دۆلار 30 سەنت کە بە ئەویش بە رێژەی 0.44% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزبووەتەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

هێرشەکانى ئەمەریکا و وەڵامەکانى ئیسرائیل لە ناوچەکە، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە و بەشێک بوون لەو گۆڕانکارییانەى لەسەر نرخى نەوت دروستبوو.