رەنگە کۆتایى بە رکابەرییەکە بێت
دێربى میلانۆ ئینتەر و میلان کۆدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک لەسەر یاریگاى سانسیرۆ، لە هەفتەى 33 خولى یانەکانى ئیتاڵیا، میلان و ئینتەر، دێربى میلانۆ ئەنجام بدەن.
بە تێپەڕاندنى 32 هەفتە، ئینتەر 83 خاڵى کۆکردووەتەوە و بەتەنیا پلەى یەکەمى گرتووە، میلانیش بە 69 خاڵ لە پلەى دووەم دەبینرێت و 14 خاڵ لە دواى ئینتەرەوەیە، لە ئەگەرى بردنەوەى یارییەکە لەلایەن ئینتەرەوە، هەموو شتێک کۆتایى دێت و وەرزەکە لە بەرژەوەندى ئەوان تەواو دەبێت.
لە 10 یارى رابردووى نێوانیان، ئینتەر حەوت یارى براوە بووە و میلانیش دوو یارى لە بەرژەوەندى خۆى تەواو کردووە و لە یەک یاریشدا یەکسان بوون.