رۆنی پیسی ئۆتۆمبێل حەمامەکانی گەرمکردەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
گەرماوەکانی شاری سلێمانی بەهۆی گرانی نرخی گازهوه، پەنا بۆ بەکارهێنانی رۆنی بەکارهاتووی ئۆتۆمبێل دەبەن، ئەوان دەڵێن “راستە ئێمە ئەم جۆرە رۆنە بەکاردەهێنین، بەڵام فلتەرمان بۆ بەستووە و کاریگەری بۆ ژینگە نابێت”.
سەرکەوت حاجی عەلی، سەرپەرشتیاری گەرماوی سورەت له سلێمانی دەڵێت، گەورەترین کێشەیان نرخی سووتەمەنییە، چونکە ماوەی ساڵێکە نرخی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە و ناچارن پەنا بۆ بەکارهێنانی رۆنی پیسی ئۆتۆمبێڵ ببەن.
لە بارەی کاریگەرییەکانی ئەو رۆنە بۆ سەر ژینگە، سهركهوت حاجی عهلی وتی “فلتەری باشمان بۆ داناوە و کاریگەری بۆ ژینگە نییە”.
نەورۆز حەمەغەریب، سەرپەرشتیاری گەرماوی چوارباخيش دەڵێت، “حکومەت هاوکاریمان ناکات، ناچار رۆنی پیسی ئۆتۆمبێڵ بەکاردەهێنن بۆ گەرمکردنی گهرماوهكان، پێشتر گازمان بەکاردەهێنا، بەڵام ئێستا نرخی گاز گرانبووە”.
دلێر زەینەدین، لێپرسراوی هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان، بۆ 964+ ئاشكرای دهكات “لە ساڵی 2016ـەوە یەک لیتر گازمان بۆ نەهاتووە، بۆیە نەمانتوانیوە هیچیان بۆ بکەین”.
سەرما و سۆڵەی زستان وایکردوە گەرماوەکانی شاری سلێمانی، قەرەباڵغ بن و نرخی خۆشۆردن لە بەشێکی زۆری گەرماوەکانی سلێمانیدا شەش هەزار دینارە.