رۆژنامەی تورکیا: قەڵغانێکی نائاساییە

لە ئاسمان فڕۆکەی جەنگی یاوەری گەشتەکەی ئەردۆغان دەبن

964+
ئەحمەد مستەفا

فڕۆکەی فیلۆ 152، کە دواتر تورکیا بۆ F16ی گۆڕی” لە ئاسمانی تورکیا یاوەری گەشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، بۆ ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەو جۆرە لە سەردانی سەرۆکی وڵاتێک بەڕای رۆژنامەی تورکیا، “قەڵغانێکی نائاساییە”.

ئەوەی پێش دیدارەکە زانراوە، ئەردۆغان و سودانی لە بەغدا، رێککەوتنێکی 30 مادەیی بۆ پرۆژەی رێگای گەشەپێدان واژۆ دەکەن، هەروەک شەڕی تیرۆر، مژاری پەیوەندی و پەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ سەرچاوەی (ئاو) و سامانی سروشتی (نەوت) دەبنە کرۆکی کۆبوونەوەکان.

رۆژنامەی تورکیا دەڵێت، “پێش سەردانەکە قەڵغانێکی نائاسایی پاراستنی ئاسمانی و زەوی دامەزرێندراوە، ئەردۆغان فڕۆکەی 152 یاوەری دەبێت، ئەوەش وەک رێوشوێنی خۆپارێزی لە بەرانبەر هەر ئەگەرێکی موشەکی یان تیرۆریستی”.

جگە لە هێرشی مووشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، رۆژنامەکە دەڵێت،”فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە چوارچێوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان کەرەستە و کارمەندەکانیان بۆ بەغدا و هەولێر گواستەوە، هەروەک رێوشوێنە سەربازی و هەواڵگرییەکانی باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بۆ بەرزترین ئاست بەرزکراوەتەوە”

152 فیلۆ لە ساڵی 1999 گۆڕا بۆ فڕۆکەی ئێف 16، یەکێک بوو لە دوایین فەوجەکانی تورکیا کە گۆڕدرا بۆ فڕۆکەی فایتینگ فالکۆن، وەک فەوجێکی دووانە لەگەڵ 151 فیلۆ چالاک کرا، بۆ ئەوەی هێزی ئاسمانی تورکیا بتوانێت ئاسان رێگە لە مووشەکی سەرکوتکەری رادار بگرێ، بەو پێیەی 152 فیلۆ تاکە فەوجە لە سێ فەوج لەناو هێزی ئاسمانی تورکیا، ئەوەش بە سەروەت و سامان و بەردی بناغەی هێزی ئاسمانی تورکیا دادەنرێن.

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەک...

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەکات