جیاوازییەکە بووە چەند؟
ریال مه‌درید كلاسیكۆی زه‌وی له بارسێلۆنا برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریی كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی هات و یانەی شاهانە له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا نزیكبووه‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید له گه‌ڕی 32ی خولی ئیسپانیا كرا و له ئه‌نجامیشدا ریال به 3-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
سه‌ره‌تا بارسا به‌هۆی كریستنسه‌وه پێشكه‌وت، به‌ڵام دواتر ڤینیسۆس جۆنیۆر گۆڵی یه‌كسانبوونی به په‌ناڵتی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌مدا له خوله‌كی 69 فێرمێن لۆپێز گۆڵی دووه‌می بارسێلۆنای تۆماركرد، به‌ڵام دوای چوار خوله‌ك لوكاس ڤاسكێز گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ مه‌درید هێنایه‌وه.
یارییه‌كه هه‌لی زۆری گۆڵكردنی به‌خۆیه‌وه بینی، به تایبه‌تی یاریزانانی ریال كه چه‌ند هه‌لێكی ئاسانیان له ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خوله‌كی 90+1 بێلینگهام گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد و سێ خاڵه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كرده 11 خاڵ.
ریال له پله‌ی یه‌كه‌مه به 81 خاڵ و بارسێلۆناش له پله‌ی دووه‌مه به 70 خاڵ.