دوو کەس بریندارن
لە کافتریایەک شەڕ دروستبوو
964+
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کافتریایەکى قەزای بازیان دوو کەس دەبێتە شەڕیان و بە چەقۆ یەکتری بریندار دەکەن.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـى راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان خاوەنی کافتریاکەیە و ئەوەی دیکەش بۆ کاتبەسەربردن چووەتە هەمان کافتریا.
وتیشی،”لە کافتریاکە تووشی دەمەقاڵێ بوون و هەردووکیان بە چەقۆ لە یەکتریان داوە”.
لەبارەى رەوشى تەندروستى بریندارەکانەوە، ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندروستی بازیان بۆ 964 ئاشکراى کرد کە هەردوو بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەکەیان و تەندروستیان جێگیر بووە و پێویست نەبووە رەوانەی سلێمانیان بکەن و لەوێ چارەسەریان وەرگرتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح