چه‌ند تیمێك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن

بوو به‌ 13 رۆژ و پیاوه‌ 70 ساڵییه‌كه‌ى هه‌ولێر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌

964+
شیراز عەبدوڵا – هه‌ولێر

ماوه‌ى 13 رۆژه‌ پیاوێکی ته‌مه‌ن 70 ساڵى هەولێر بێ سۆراغە و چه‌ند تیمێكیش سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواییدا، تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نیه‌.
به‌ستى داره‌توو له ‌نزیك شه‌قامى 120 مه‌ترى له‌ گه‌ڕه‌كى رۆشنبیری هه‌ولێر دوا شوێنێ ئه‌و پیاوه‌ بووه‌ كه‌ لێی بیندراوه‌ و ئه‌مڕۆش تیمەکانی بەرگری شارستانی و کەسوکاره‌كه‌ى له‌و شوێنه‌دا به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
فاخیر فایه‌ق، كوڕى ئه‌و پیاوه‌ ونبووه‌ به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى 13 رۆژه‌ به‌دواى باوكیدا ده‌گه‌ڕێن و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌.
وتیشی “داواكارین تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هه‌ڵمه‌ته‌كانى گه‌ڕانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بدۆزرێته‌وه‌”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ باوكى تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ بوبوو.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

964 چۆن هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌ى دۆزییه‌وه‌

964 چۆن هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌ى دۆزییه‌وه‌