210 رۆژی پێ دەچێت

چەند شەقام و ناوچەیەکی سلێمانی رووناک دەکرێنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کارەبای سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌ بڕی زیاتر له‌ 435 ملیۆن دینار، سێ شەقام و ژێر پردی پڕۆژەی ماجدی مۆڵ لە سلێمانی رووناک دەکاتەوە.

کارەکان، رووناك كردنه‌وه‌ی دوو شه‌قامی لاوەكی و ژێر پردی ماجدی مۆڵ و رووناك كردنه‌وه‌ی شه‌قامی شێخ سه‌لام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوایە،

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، لە بارەی جێبەجێکردنی کارەکانی راکێشانی تۆڕی رووناکی بۆ ئەو شەقامانە وتی، کارەبای گشتی سلێمانی لە سنوری کارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی راکێشانی تۆڕی رووناکییەکان بەپێی گرێبەستێک جێبەجێی دەکات.

‌بودجه‌ی تەواوی پڕۆژه‌كه‌، 435 ملیۆن و 141 هەزار و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا دینارە، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆیا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 210 رۆژدا كاره‌كانی راکێشانی رووناکی شەقامەکان ته‌واو بكرێت، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی وای وت.

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند

لە کێڵگەیەکی پەلەوەر گەنجێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەست...

لە کێڵگەیەکی پەلەوەر گەنجێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 7 ملیار دیناری تێپەڕاند

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 7 ملیار دیناری تێپەڕاند