بۆ یاری عێراق و قه‌ته‌ڕ ئیسكان جمه‌ی دێت

964+
شۆڕش عه‌بدولستار – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ “دووشه‌ممه‌ 16ـی كانوونی دووه‌م” یاری نێوان عێراق و قه‌ته‌ڕ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جه‌ماوه‌رێكی وه‌رزشی وه‌رزشدۆست و هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ شه‌قامی ئیسكان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ كافیتریا و رێستوڕانته‌كاندا سه‌یری یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ وه‌رزشدۆستانی ئاماده‌بوو، ئاڵای عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و دڵخۆشن.

یارییه‌ له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتاییدایه‌ و عێراق به‌ 2-1 گۆڵ له‌ پێشه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌نجامه‌ یارییه‌كه‌ ته‌واو بێت، تیپه‌كه‌ ده‌گاته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كه‌نداوی 25.