هەر رۆژێک نزیکەی دوو هەزار تۆنە

پێوانەی 24 کاتژمێری بۆ زبڵی هەولێر کرا

964+

فەهمی نەبی

خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر پرۆسەی کێشانی زبڵی رۆژانەی شاری هەولێر و دەوروبەری لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە ئەنجامدا.

پرۆسەکە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی هەینی تاوەکو هەمان کاتی شەوی دواتر، واتا بۆماوەی 24 کاتژمێر بووەو هەموو ئەو زبڵە کێشراوە کە لەو ماوەیە هێنراوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی وت، ئەو پرۆسەیە مانگانە ئەنجام دەدرێت، بۆئەوەی داتای دروستمان هەبێت، پرۆسەی کێشانەکە شەو و رۆژێکی پێ دەچێت، بەڵام دەرچوونی داتاکان دوو بۆ سێ رۆژ دواتر دەبێت، بۆیە هێشتا داتای ئەم مانگەمان دەست نەکەوتووە.

بەوتەی ژیار جەلال بێت مانگی رابردوو دوو هەزار تۆن زبڵی رۆژانە تۆمارکراوە، بە سەنتەری شاری هەولێرو قەزا و ناحیەکانیەوە.

ئەو داتایە بۆ مەبەستی توێژینەوە و چاودێریکردنی رادەی زیاد و کەمکردنی زبڵە لە شاری هەولێر، ئەمەش بەپێی لێدوانی ژیار جەلال.

زبڵخانەی کانی قرژاڵە، رووبەرەکەی 300 دۆنمە و دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر.

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت