رووداوەکە چۆن بووە؟

چەمچەماڵ: کەسێک یاریی کڵاوێنی دۆڕاند و دواتر کوژرا

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڕێ کە یاریی کڵاوکڵاوێن دەکەن، دوای یارییەکە یەکێکیان ئەوی دیکەیان دەکوژێت.

بە وتەی یەکێک لە خزمەکانی یەکێک لەو گەنجانە، کە بۆ 964 قسەی کردووە و نەیویست ناوی بهێندرێت، نزیک کاتژمێر 12ـی دوێنێ شەو کاتێک یارییەکە تەواو دەبێت، ئەوەی دەمانچەکەی پێ بووە براوە بوو، بەڵام داوا لە هاوڕێ دۆڕاوەکەی دەکات لەبەرئەوەی دۆڕاوە فیشەکێک بتەقێنێت، کاتێک دەمانچەکەی بۆ رادەگرێت فیشەکێک دەردەچێت و ئەو کوڕەی یارییەکەی دۆڕاندووە دەکوژرێت.

وتیشی، “هەردوولا دۆست و ناسیاون و ئەو دوو کوڕەش زۆر هاوڕێ بوون، ئەو ماڵە لێیان خۆشبوون بەڵام ئەو کوڕەی فیشەکەکەی لەدەست دەرچووە، دەستگیر کراوە”.

محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی ئەنفالەکان لە قەزای چەمچەماڵ روویداوە.
وتیشی، “لەبەرئەوەی دەوام نەبووە بە بروسکە بۆ من هاتووە رووداوەکە لە کاتی پاککردنەوەی دەمانچەدا بووە و بەئەنقەست نەبووە، بەڵام سبەینێ یەکشەممە زیاتر لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

باوکی گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ سوڵح ناکات و داوای کام...

باوکی گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ سوڵح ناکات و داوای کامێرای چاودێریی دەکات