دوو پرسی گرنگ

ئه‌ردۆغان بۆچی دێتە هەولێر؟

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات.
بڕیاره‌ دووشه‌ممه‌ 22.4.2024 سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌ پێی لێدوانی باڵیۆزی عێراق له‌ توركیا ماجید لەجماوی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا بۆ به‌غدا، عێراق و توركیا چه‌ند رێككه‌وتنێكی ستراتیژی واژۆ ده‌كه‌ن.

هاوكات سه‌رۆكی توركیا دوێنێ له‌ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 کە لە سەرچاوەی نافەرمییەوە دەستکەوتووە، سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر، بۆ پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا دەبێت، كه‌ له‌ ئاداری 2023ـه‌وه‌ راگیراوه‌، هه‌روه‌ها پرسی ئاسایشی سنوور گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ ده‌كرێت.

سه‌رۆكی توركیا دواجار كه‌ سه‌ردانی عێراقی كرد، له‌ کۆتایی ئاداری 2011 بوو، ئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، لە هەولێر بەشداریی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کرد.

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی ناردنی غاز دەکەن بۆ ئ...

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی ناردنی غاز دەکەن بۆ ئەوروپا