لە ستەیجی 964

فەرهاد پیرباڵ: پرۆژە نوێییەکەم ئەوەیە کتێبم خستووەتە سەر تیشێرت

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

د.فەرهاد پیرباڵ لە ستەیجی 964ی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، باسی ئەزموونی خۆی لەگەڵ کتێب دەکات و دەڵێت، چەندین کتێبم لە پێشانگا دانراوە چاپکراوەتەوە بەبێ ئەوەی پرس بە خۆم کرابێت.

باسی پڕۆژە نوێیەکەی دەکات، کتێب دەخاتە سەر تیشێرت، د.فەرهاد دەڵێت، وتەی فیکری خۆم خستووەتە سەر 11 تیشێرت، بۆنمونە “راست بە، بەڵام چەپ بڕۆ”.

باسی ئەزموونی خۆی دەکات لەگەڵ نوێگەری دەڵێت: پرۆسەی نوێگەری هەیە 500 ساڵ دەخایەنێت.

لەبارەی ئەو یارمەتییەی نوسەران پێشوتر وەریاندەگرت، د.فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، وەزیری رۆشنبیری پێشوو فەلەکەدین کاکەیی بۆ هەموو نوسەران 100 هەزار دیناری دەدا، بەڵام ئەمە کارێکی باش نییە، چونکە عەینە نوسەر پارە لە حکومەت وەرگرێت.

فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

فەرهاد پیرباڵ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو