دیمەنێک لە تەقینەوەکەى سلێمانى وێنە: 964+
لەبارەى تەقینەوەکەى سلێمانى
روونکردنەوەیەک لە دەزگاى ئاسایشى هەرێمەوە
964+
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى هەرێم، روونکردنەوەیەکى لەبارەى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکەى گەڕەکى سەرچنارى سلێمانى بڵاوکردەوە.
بەپێى روونکردنەوەکە، کاتژمێر 12:00ـى رۆژى 19.4.2024، لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتەوە.
دەشڵێت: دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە و لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە.