600 کیلۆمەتر تەلبەند دەکات
عێراق بەردەوامە لە تەلبەندکردنی سنورەکانی لەگەڵ ئێران
964+
فەهمی نەبی
پرۆسەی تەلەبەندکردن و دانانی کۆنکریت و بەکامێرای چاودێری لەسەر سنووری عێراق و ئێران بەردەوامە و عێراق دەیەوێت تەواوی ناوچەکانی لەگەڵ ئێران کۆنتڕۆڵ بکات، هێزەکانی پاسەوانی سنوور ناوچەی سێ پرۆسەی تەلبەندکردنی سنووریان گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی.
لە ساڵی پارەوە عێراق بڕیاریداوە 600 کیلۆمەتر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران تەلبەند بکات و خاڵی پاسەوانی و کامێرای چاودێری لێ بچەسپێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاندووە، پرۆسەی دانانی کامێرای چاودێری و تەلەبەندکردن هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، بەڵام لەناوچەی سێ قۆناغی باشی بڕیوە.
لەمەوبەر پرۆسەی تەلبەندکردنی ناوچە سنووریەکان لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام خەڵکی بەشێک لەناوچە سنووریەکان بە پرۆسەی تەلبەندکردنەکە رازی نەبوون.
دانیشتوانی گوندی کەوتەی هەڵەبجە دژی تەلبەندکردنی ناوچەکەیان گردبوونەوە
بهپێی زانیارییهكان، لە تهواوى عێراقدا سێ ناوچەی هێزەکانی سنوور هەیە، ئەوانیش ناوچهكانى یەک، دوو و سێ. ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە، ناوچەی سێ ئەرکی پاراستنی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای واستی پێسپێردراوە.