هەواڵەکان
کارەبای 48 شوقە بڕدرا و نەخۆشییەکی خوێنیش لە دهۆک روو لە زیاد بوونە
+964
ژووری هەواڵ
فڕێدانی پاشماوەی پزیشکی زۆتر لە ناو حەوشەی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و لە دایکبوونی رانیە جگە لە دیمەنە ناشرینکەی مەترسییەکی زۆریشی لە رووی تەندروستییەوە دروستکردووە، ڤیدیۆی ئەو پاشماوانە بۆ 964 نێردراوە کە چۆن فڕێدراون لە حەوشەکەدا.
کارەبای 48 شووقەی تایبەت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە پێنجوێن بڕا کە کۆمەڵێک هاوڵاتی کرێنشینی تێدا نیشتەجێیە.
لە پارێزگای دهۆک نەخۆشی هێمۆفیلیا رووی لە زیادبوونە و بەرپرسی بەشی نەخۆشی خوێن لە تەندروستی دهۆکیش دەڵێت، ساڵانە نزیکەی پێنج حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێت.