نه‌خۆشییه‌ك سێ ره‌نگی بۆ گه‌نم دروست كردووه
مێرووى سن له ناو گه‌نمى هه‌ڵه‌بجه بڵاوبووه‌ته‌وه به‌ڵام گه‌راى دانه‌ناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه مێرووى سن له‌لایه‌ك و نه‌خۆشییه‌كیش له‌لایه‌كى دیكه‌وه رووبه‌ڕووى گه‌نمى چێندراو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به قسه‌ى كشتوكاڵ هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغى مه‌ترسیدار.
جۆره‌كانى گه‌نمى چێندراو له سنوورى هه‌ڵه‌بجه، بریتین له سلێمانى 1 و سلێمانى 2 كه‌لار 2 هه‌ولێر 2 و چه‌ند جۆره گه‌نمێكی هاورده‌كراویش چێندراون.
شه‌ریف مه‌حمود، به‌رپرسی به‌شی پاراستنى رووه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له به‌شێکى كێڵگه گه‌نمه چێندراوه‌كان مێرووى سن بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا جێی مه‌ترسی نییه.
وتیشی “بڵاوبوونه‌وه‌ى سنه‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تایین و هێشتا گه‌رایان دانه‌ناوه، بۆیه جارێ زووه بۆ قۆناغى قه‌ڵاچۆكردنیان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و سنانه‌ى ئێستا بڵاوبوونه‌ته‌وه هی ساڵانى پێشوون.
له‌باره‌ى ئه‌و سێ ره‌نگه‌ى له به‌شێكی گه‌نمى هه‌ڵه‌بجه‌دا دروست بووه، به‌رپرسی به‌شی پاراستنى رووه‌ك باس له‌وه ده‌كات، هۆكاره‌كه‌ى بۆ زۆریى بارانى ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و جوتیارانه‌ى كه پێش په‌ڵه گه‌نمیان چاندووه و به‌شێكیان ژه‌نگ له‌سه‌ر گه‌نمه‌كه‌یان دروست بووه، به‌شی دیكه‌شیان ئه‌و بارانه بووته نه‌خۆشیی بۆیان ره‌نگى گه‌نمه‌كه به‌ره‌و وشكبوون ده‌بات.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى داوه، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 95 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم چێندراوه، ئه‌و رووبه‌ره‌ش زیاتره له پارساڵ كه 75 هه‌زار دۆنم چێندرابوو.