داوای راگرتنی هێنانی هێلکەی قاچاخ دەکەن

خاوەن پڕۆژەكانی هێلكە لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

خاوەن پڕۆژەکانی هێلکە لە شاری دهۆک و چەند شوێنێکی دیکەوە هاتوونەتە هەولێر و لەوێ لە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم داوای رێگرتن لە هاتنی هێلکەی قاچاخ دەکەن.

ئەوانەی لە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ بوون خاوەنی 80 کێڵگەی بەرهەمهێنانی هێلکە بوون.

ئەسكەندەر جەلیل، خاوەن پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە بۆ 964 وتی، “هێلكەی خراپ و بێ كوالێتی زۆر زۆرە كە دێتە هەرێمی كوردستان و داوای راگرتنی دەکەین”.

وتیشی، “هێنانی ئەو هێلکانە هەم بۆ تەندروستی خراپن هەم بووەتە هۆی دابەزینی نرخی هێلکە”.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن لە مەرزی باشماخ بە تایبەتی، هێلکە دێتە ناو کوردستان و بازاڕی پڕ کردووە و کوالێتیشی خراپە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە دهۆک هێلکە بە نرخی هەرزان بکڕە

لە دهۆک هێلکە بە نرخی هەرزان بکڕە