ئامار
ریال مه‌درید به‌رده‌وام له پاڵه‌وانه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌باته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید جارێكی دیكه هه‌ڵگری نازناوی چامپیۆنزلیگی دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید به لێدانه‌كانی سزا به 4-3 گۆڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی برده‌وه، له‌و یارییه‌ی له ناو یاریگه‌ی مان سیتی كرا.
یارییه‌كه، كه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شت بوو، له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 1-1 گۆڵ ته‌واو بوو.
یاریی چوونیش كه هه‌فته‌ی پێشوو له مه‌درید كرا، به 3-3 گۆڵ كۆتایی هاتبوو.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئاماره‌كان بڵاویكرده‌وه، ریال مه‌درید شه‌ش جار له قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا (16،8 و 4) له‌و تیپانه‌ی بردووه‌ته‌وه، كه وه‌رزی پێشتر نازناوه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه، كه دوو جار له هه‌ر تیپێكی دیكه زیاتره.
ریال مه‌درید بۆ جاری 17یه‌م گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مه‌ش له هه‌موو تیپێكی دیكه زیاتره و ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
ریال له قۆناغی داهاتوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یاریی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دواییش 13 جاره ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی.