14 بە 13

هەموو یانەکانى چامپیۆنس لیگ ریال مەدریدێکیان لێ دەرناچێت

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى ناسنامەى هەشت یانە سەرکەوتووەکەى قۆناغى 8ـى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەورووپا ئاشکرا بوو، بە گەڕانەوە بۆ مێژووى پاڵەوانێتییەکە دەردەکەوێت بە هەموویانەوە نەیانتوانیوە هێندەى ریال مەدرید جامە دوو گوێچکەکە بەدەست بهێنن.

هەریەک لە یانەکانى ( ریال مەدرید، ئەتلێتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، باریرن میونشن، بروسیا دۆرتمۆند، مانچێستەر ستى، ئارسیناڵ)، خۆیان گەیاندووەتە قۆناغى 8ـى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەم وەرزە.

ریال مەدرید کە بە پاشاى پاڵەوانێتییەکە ناسراوە، 14 جار جامە دوو گوێچکەکەى بۆ مۆزەخانەى یانەکەى بردووەتەوە، لە بەرامبەردا حەوت یانەکەى دیکە بە هەموویانەوە تەنیا 13 جار نازناوەکەیان بردووە، بەم شێوەیە:

ریال مەدرید 14 جار

بایرن میونشن 6 جار

بارسێلۆنا 5 جار

مانچێستەر ستى 1 جار

دۆرتمۆند 1 جار

هەریەک لە ئەتڵێتیکۆ مەدرید و پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ، نەیانتوانیوە دەست لە جامەکە بدەن و نازناوەکە ببەنەوە.

ئەتڵەتیکۆ بەسەر ئینتەردا سەرکەوت

ئەتڵەتیکۆ بەسەر ئینتەردا سەرکەوت