زیانه‌كانى به 20 هه‌زار دۆلار خه‌ملێندراون
مزگه‌وته‌كه‌ى حاجى كه‌ریم سووتا به‌ڵام قورئانه‌كانى سه‌لامه‌ت ده‌رچوون
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، له سلێمانى مزگه‌وتى حاجى كه‌ریمی ئابڵاخى به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه سووتا، پێشنوێژه‌ى مزگه‌وته‌ش ده‌ڵێت، شۆرتى كاره‌باكه له بەڕاد دروست بووه و ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان به‌كر پێشنوێژى ئه‌م مزگه‌وته به964ـى وت، مزگه‌وته‌كه‌یان ساڵى پار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “له ئه‌نجامى ئاگره‌كه‌ى ئه‌مشه‌وه‌وه به‌شى زۆرى مزگه‌وته‌كه سووتاوه، به‌ڵام قورئانه‌كانى سه‌لامه‌ت ده‌رچوون و نه‌سووتاون.
به‌پێی ئه‌و خه‌ملاندنه‌ى بۆ زیانه‌كانى ئه‌م مزگه‌وته كراوه، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت به نزیكه‌ى 20 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن