چەند منداڵ ژنێکی خێزانی چەکدارانی داعش دەردەکەون - وێنە:روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
لەم نزیکانە
250 خێزانی دیکەی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ موسڵ
964+
فەهمی نەبی
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ئیدارەی خۆسەر ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی 250 خێزانی چەکدارانی داعشی عێراقی لە لە کەمپی هۆلەوە بۆ کەمپی جدعە لە موسڵ.
بەگوێرەی هەواڵەکەی روانگەی سوری، لەم مانگە ئەوە دووەم وەجبەی خێزانە عێراقیەکانی کەمپی هۆل دەبێت، جارێکی دیکە لە 9ی ئازار 150 خێزانی دیکەی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە کەمپەکەی موسڵ.
پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئیدارەی خۆسەر لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی عێراق دەبێت.
ئەو 250 خێزانەی دەگوازرێنەوە کەمپی جدعە لە موسڵ 620 کەس دەبن و بڕیارە لە نزیکتریین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکات.
کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی ئامارەکان بێت، سەرەتا لە کەمپەکە زیاتر لە 60 هەزار کەس لەو کەمپە دەژیان، بەڵام پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان ئامارەکانی کەمکردەوەتەوە بۆ نزیکەی 50 هەزار کەس.