هۆکارەکەی چی بوو؟

ئاگرەکەی گەڕەکی منارەی هەولێر زیانی گیانی نەبوو

توانا نەقی

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێک لە ماڵێکی گەڕەکی منارەی هەولێر کەوتەوە و بە بێ زیانی گیانی لە رێگەی دوو تیمی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سیراج تەیفور وتەبێژی نوێی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە کاتژمێر 11:55 خولەکی شەو بووە لە شەقامی 30 مەتری نزیک کونسوڵخانەی ئێران.

وتیشی، ئاگرەکە لە کۆگای کەلوپەلی ماڵێک کەوتووەتەوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە و زیانەکان تەنیا ماددی بوون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانیی خانەقا و بارەگاوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.