چەند تانکێکی عێراقی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خەریکی رێککەوتنن لەگەڵ دیزاینەری ئەبرامز
عێراق ده‌یه‌وێت تانك و زریپۆشه كۆنه‌كانی نوێ بكاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکوەزیرانی عێراق له ئه‌مریكا لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی جەنەراڵ داینامیکس كۆبووه‌وه، به ئامانجی بنیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی لە بواری چەکدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی سێشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆن له‌گه‌ڵ شاندێکی كۆمپانیای جێنراڵ داینامیکس كۆبووه‌وه، کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری چەک و کەرەستەی سەربازی داده‌نرێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، له کۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هاریکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکه کرا، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ بنیادنانەوەی توانا سه‌ربازییه‌کانی له بواری تانک و زرێپۆشه‌وه، هه‌روه‌ها كار بكه‌ن بۆ دروستكردنی وه‌رشه‌یه‌ك بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تانك و زریپۆشه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش باس كراوه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له داهاتوویه‌كی نزیكدا رێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كان له چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ پێشخستنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و پاڵپشتیكردنی به جۆره‌ها چه‌كی نوێ.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا، كه نوێنه‌رانی كورد و هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه، چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مریكا و له كۆشكی سپی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌بوو.
جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای جەنەراڵ داینامیکس، خاوه‌نی دیزاینی تانكی ئه‌برامزه، ئه‌و تانكه‌ی كه سوپای عێراق به‌كاری ده‌هێنێت.