“قورس نەبوایە کامێرامان دادەنا”‎

پاشماوەی ئاژەڵ لەسەر رێگەی قوشتەپە فڕێدراوە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

‏‎ئەمڕۆ کە رۆژی ژینگەیە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە لە زۆربەی ناوچە جیا جیاکان چالاکی نەمام چاندن و پاککردنەوەی شەقامەکان بەرێوەچوو. ‏‎
لە سنووری قوشتەپە ئێسک و زبڵ و پاشماوەی ئاژەڵ بەسەر شەقامەکە فرێدراوە، جگە لە زیانی تەندروستی بۆنێکی ناخۆشی بڵاو کردووەتەوە، دانیشتووان و ئەو کەسانەی تێدەپەرن هەست بەو بۆنە ناخۆشە دەکەن.
عەبدولقادر مزەفەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای قوشتەپە بە 964ـی وت، هەر کەسێک لەکاتی فرێدانی زبڵدا ببینین راستەوخۆ رێکاری یاسایی دەگرنەبەر، ئەو شوێنانە هەفتەی چەند جارێک لە لایەن تیمەکانی شارەوانی خاوێندەکرینەوە و دانانی کامێرای چاودێری قورسە.

د. بەهائه‌دین محەمەد، بەڕێوبەری بنکەی تەندروستیی قەزای قوشتەپە بۆ 964 وتی، بە دڵنیایەوە ئەو پاشماوانەی ئاژەڵ وەک ئێسک و پاشماوە، زبڵ و خاشاک کاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ بڵاونەوەی نەخۆشی لە داهاتوودا، ئەگەر رێگری لێنەکرێت ئەوا تیکەڵی کەشوهەوا و سروشتی ناوچەکە دەبێ و زیانی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە 13 هەلی کاری راگەیاند

قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە 13 هەلی کاری راگەیاند