لە کوێ؟

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لەسەر رێگای نێوان چەمچەماڵ و تەکیەی کاکەمەند رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و چوار برینداری لێکەوتووەتەوە و برینی یەکێکیان سەختە.
رووداوەکە کاتژمێرێک بەر لە ئێستا لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا سانتافی و پیکابێکدا روویداوە.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، لە رووداوەکەدا دوو ژن و دوو پیاو بریندار بوون.
وتیشی، “برینی یەکێک لە پیاوەکان سەختە و بەپەلە رەوانەی سلێمانی کراوە بۆ چارەسەر”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون