ئه‌و شوێنه‌ى زۆرترین به‌ساڵاچووى لێ كۆده‌بێته‌وه
له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى باخچه‌ى ساڵمه‌ندان جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فەرهاد حەسەن
له ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى باخچه‌یه‌ك به ناوى ساڵمه‌ندان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بودجه‌كه‌ى له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه دابینكراوه.
شوێنه‌كه سه‌وزایی و سروشتێكی تایبه‌تى هه‌یه و زۆرترین كه‌سی به‌ساڵاچووى ناو هه‌ڵه‌بجه‌ى تێدا كۆده‌بێته‌وه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى پارێزگاكه به پێویستى زانی ئه‌و شوێنه بكاته باخچه‌یه‌ك بۆ به‌ساڵاچوان.
ئه‌ندازیار سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌رى رێكخراوى SKG گروپیان بینیوه‌و و له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌وان پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
وتیشی “ساڵمه‌ندان ناوى باخچه‌كه ده‌بێت و پێناسه‌یه‌كه بۆ كه‌سانى به‌ساڵاچووى شاره‌كه‌مان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه بڕى 50 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێ كردنى باخچه‌كه ته‌رخانكراوه و به‌م زووانه‌ش ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت.
شاره‌وانى له پلانی دایه بۆ ئه‌م باخچه‌یه جگه له شوێنی پشوودان هه‌ندێك خزمه‌تگوزارى دیكه‌شی بۆ دروستبكات كه تایبه‌ت بن به ژیانى رۆژانه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌وێ پشووده‌دات.