رەنگە دوا یارى بێت لەگەڵ پاریس

چاوەکان لەسەر ئێمپاپێن

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەگەر توڕەیى ئیمپاپێ بەسەر بارسادا نەڕژێت، ئەمشەو دوا یارى ئەو گەوهەرە فەرەنسیەکە دەبێت بۆ یانەکەى لە چامپیۆنزلیگ.

ئەنجامى یارى رابردووى باخچەى شازادەکان لە بەرژەوەندى تیپەکەى هەرێمى کەتەلۆنیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتایى هات، بۆیە ئەمشەو پاریس بێ سێ و دوو پێویستى بە بردنەوەیە و بۆ ئەوەش چاوى تەما لەسەر کیلیان ئێمباپێیە.

هەرچەند بە گوێرەى میدیا فرەنسییەکان بێت، کیلیان توڕەیە و دەیەوێت ئەمشەو بەسەر بارسادا بیڕێژێت، بەوەش دوو نیشانە بشکێنێت، هەم پاریس لە کابوسى شکست رزگار بکات و هەم بە هاندەرانى ریاڵ بڵێت پێش ئەوەى بگەم بە بارسادا تێپەڕیم.

بۆیە درەوشانەوەى ئێمپاپێ چەندە بۆ پاریس گرنگ بێت، هێندەش بۆ هاندەرانى قەڵاى سپى جێگەى دڵخۆشى دەبێت، چونکە سپى پۆشەکانى مەدرید ساڵانێکە لە چاوەڕوانی ژواندان لەگەڵ ئێمپاپێ و دەیانەوێت بە دیارى کردنە دەرەوەى بارساى رکابەرى ئەزەلیان، ژوانەکەیان شادتر بکەن.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:00، هەرێمى کاتەلۆنیاى ئیسپانیا باوەش بۆ کێبڕکێیەکى 90 خولەکى بارسا و پاریس بکاتەوە.

ئەمشەو شەوى بارسایە

ئەمشەو شەوى بارسایە