لە رێگای کەلار - خانەقین

تانکەرێک ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

درەنگانی شەوی رابردوو، تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی تۆپ عەسکەر، لەکاتی بەتاڵکردنی سوتەمەنیەکەی دەتەقێتەوە و شۆفێرەکەشی گیانی لەدەستدا.

روداوەکە نزیک کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی رابردوو روویداوە.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت،”تانکەرەکە جلیکانە بەنزینی تێدابووە، شۆفێرەکەی لەکاتی دەرھێنانی بەنزینەکەی ناوی، تانکەرەکەی گڕی گرتووە و تەقیوەتەوە، شۆفێرەکەی نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات، بەتەواوی سوتاوە و گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەقسەی شایەتحاڵەکان و ئەوکەسانەی لە نزیکی رووداوەکەبوون، شۆفێری تانکەرەکە برایەکی خۆیشی لەگەڵ بووە لەکاتی گڕگرتنی تانکەرەکە و براکەی سەلامەتە.

پەیامنێری 964 پەیوەندیکرد بە عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە چەند ئۆتۆمبێلێک و تانکە...

بەهۆی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە چەند ئۆتۆمبێلێک و تانکەرەکە سووتان