دژى نەخۆشى سورێژە

لە کۆیە منداڵانی قوتابخانەکان دەکوتن

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، هەڵمەتى کوتانى منداڵان دژى نەخۆشى سورێژە دەستیپێکرد و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، لە کۆیەش تیمەکان قوتابخانە و باخچەکانى ساوایان دەگەڕێن و منداڵان دەکوتن.

دکتۆر کامەران عەباس، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە 964ـى وت، ئەو هەڵمەتە لەسەر رێنمایی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانە، بۆ کوتان دژی نەخۆشی سورێژە، سورێژەی ئەڵمانیی و ملەخرێ، هەڵمەتەکە لە باخچەى ساوایانەوە تا شەشى بنەڕەتى دەگرێتەوە.

لەبارەى هەڵمەتەکە شەهێن عوسمان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: هەڵمەتەکە پاڵپشتە بە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی، دوای ئەوەی دایک و باوکانى  قوتابییان بە نووسراوێک ئاگادارکرانەوە لەم هەڵمەتە، ئەمرۆ دەستکراوە بە کوتانی فێرخوازان.

پێداچووەوە: وریا فەتاح

کوتانى منداڵان دەستپێدەکات

کوتانى منداڵان دەستپێدەکات