دیداری بایدن و سودانی لە کۆشکی سپی، دووشەممە 15.4.2024. فۆتۆ: ئاژانسی دەنگوباسی عێراق
کۆشکى سپى ئاشکراى دەکات
بایدن لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بە سودانى وتووە؟
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى ئەمەریکا بە سودانى تووە، هەرێمى کوردستان بەشێکى دانەبڕاوە لە سەقامگیرى عێراق، پشتگیرى وڵاتەکەشى بۆ هەڵبژاردنێکى ئازاد لە هەرێمى کوردستان دووپات کردووەتەوە.
بەپێى راگەیەنراوى کۆشکى سپى، جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا و محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەبارەى زۆر پرسەوە قسەیان کردووە، بەتایبەت دۆسێى تایبەت بە هەرێمى کوردستان.
وەک ئەوەى کۆشکى سپى بڵاوى کردووەتەوە، بایدن بە سودانى وتووە،”هەرێمی کوردستانی عێراق بەشێکی دانەبڕاوە لە سەرفرازی و سەقامگیری گشتی عێراق، بۆیە دەستخۆشى لە هەوڵەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق و حکومەتى هەرێم دەکەم بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکى بەردەوام کە ببێتە هۆى چارەسەرکردنى ئاڵنگارییە درێژخایەنەکان”.
لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیشەوە، بایدن پێدانى مووچەى دوو مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى بە کارێکى گرنگ زانیوە بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان.
پشتیوانى واشنتۆنیشى بۆ بەهێزکردنى دیموکراسى عێراق دەربڕیووە، بە تایبەت لە پرسى هەڵبژاردنێکى ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە لە هەرێمى کوردستان.