بۆ یه‌كه‌مجار خولی كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا

ئاكرێ له‌ چوارقوڕنه‌ ئاهه‌نگی بوونه‌ پاڵه‌وانی گێڕا

964+
ژێوار خدر – چوارقوڕنه‌

یانه‌ی ئاكرێ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان له‌ تۆپی پێ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی وه‌رزی 2023-2024ی خوله‌كه‌ كۆتایی هات.
یانه‌ی ئاكرێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی چوارقوڕنه‌ یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌.
له‌ دوای یارییه‌كه‌ یاریزانانی یانه‌ی ئاكرێ له‌ یاریگه‌ی چوارقوڕنه‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نازناوی پله‌ نایابی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنن.
هاوكات چه‌ند یاریزانێكی یانه‌ی ئاكرێ بۆ تۆڕی 964 قسه‌یان كرد و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یان له‌ مێژووی وه‌رزشی كوردستاندا ده‌ربڕی.
یانه‌ی ئاكرێ له‌ كۆی 30 یاری ئه‌م وه‌رزه‌، 13 بردنه‌وه‌، 11 یه‌كسانبوون و 6 دۆڕانی هه‌بوو، هه‌روه‌ها 32 گۆڵیان كرد و 50 خاڵیان كۆكرده‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاکرێ بووە پاڵەوان و دهۆک و سۆرانیش دابەزین

ئاکرێ بووە پاڵەوان و دهۆک و سۆرانیش دابەزین