ئەپڵ مژدە خۆشەکەی راگەیاند

ئیتر دەتوانن لە ماڵەوە ئایفۆنەکەتتان چاک بکەنەوە

964+

عادل کانەبی

کۆمپانیای ئەپڵ پڕۆگرامی چاککردنەوەی خودیی لە ئەمریکا و چەند وڵاتێک راگەیاندووە و چەند بەکارهێنەرێکیش گلەیی دەکەن.

لە دوای چەندین ساڵ، ئەپڵ سیاسەتی چاککردنەوەی مۆبایلەکانی گۆڕی و ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن لە ماڵەوە ئایفۆنەکانیان چاک بکەنەوە و ئەشیاکانیش ئەپڵ بۆیان دابین دەکات.

ئەم پڕۆگرامەی ئەپڵ بەم جۆرە کار دەکات، ئەگەر مۆبایلەکەت لە کار بکەوێت و تێک بچێت، ئەوا لەو کاتە پێویستیت بەوە نابێت بچیت بۆ کۆمپانیا و پارەیەکی زۆر بدەیت بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت بۆ چاک بکەن، ئێستا دەتوانی راستەوخۆ لە پڕۆگرامی چاکردنەوەی خودی کێشەکەیان بۆ بنێریت و ئەپڵ خۆی ئەو پارچەیەت بۆ دەنێرێت کە تێکچووە وئەوەی لەسەرتە کە تەنیا بیگۆڕیت.

سەرەڕای ئەو خزمەتگوزارییە نوێێەی ئەپڵ، بەکارهێنەران هێشتا گلەییان هەیە و دەڵێن، ئەگەر بمانەوێت هەر شتێک بکەین دەبێت داوا لە کۆمپانیا بکەین و ئەوەش کاتی زۆر دەوێت، چونکە ئەو کەلوپەلانەیان لەبەر دەست نییە کە یارمەتیان دەدات بۆ چاککردنەوەی کێشەکەیان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم خزمەتگوزارییەی ئەپڵ ئێستا تەنیا بۆ ئایفۆن 15 بەردەستە و ئەو شتانەی کە بەکارهێنەر دەتوانێت چاکیان بکاتەوە بریتین لە شاشە، پاتری، کامێرا، ئەمەش لە رێگەی داواکردنیانە لە کۆمپانیا.

ئەم خزمەتگوزارییە ئێستا تەنیا لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکیتر بەردەستە کە بریکاری ئەپڵ بارەگای هەیە تێیدا، و دیارنییە کەی لەسەرانسەری جیهان بڵاو دەبێتەوە.

ئەپڵ بەرهەمێکی نوێ نمایش دەکات

ئەپڵ بەرهەمێکی نوێ نمایش دەکات

ئەپڵ بێدەنگی شکاند و لەسەر ئایفۆن 15 هاتە خەت

ئەپڵ بێدەنگی شکاند و لەسەر ئایفۆن 15 هاتە خەت