دیمەنی راکێشانی پرۆژەی ئاو بۆ گەڕەکێکی دەربەندیخان.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
گەڕەکێکی 500 ماڵی پرۆژەی ئاویان بۆ راکێشرا
964+
توانا نەقی
گەڕەکێکی قەزای دەربەندیخان کە 500 ماڵە پرۆژی ئاویان بۆ راکێشراوە و تەواوبوونی پرۆژەکەش لە قۆناغی کۆتاییدایە.
گەڕەکەکە ناوی دەرسیم42ـەوە و پرۆژەکەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بۆیان جێبەجێکراوە.
سلێمان محمد سعید قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لەسەدا 80%ـی زیاتری پرۆژەکە تەواوبوە و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بەمەبەستی تەواکردنی پرۆژەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا.
وتیشی، گوژمەی پرۆژەکە 430 ملیۆن دینارە و جگەلەوە لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتەوە 30 ملیۆن دیناری دیکەشی بۆ دانراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەواوکردنی پرۆژەکە نزیکەی 500 ماڵ لەو گەڕەکەدا سودمەند دەبن و ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات.
بە پێی ئەو وێنانەی قایمقامیەتی قەزاکە بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا لە قۆناغی دانانی بۆرییەکانن و لە نزیکترین کاتدا تەواوی پرۆژەکە تەواو دەبێت.