لە کۆیە
قارچکی دەگمەن دۆزرایەوە و نرخەکەی دەگاتە 350 دۆلار
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
جۆره قارچكێكی دەگمەن له كۆیه دۆزراوه‌ته‌وه، كه به قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دۆزیویه‌تییه‌وه، نرخەکەی بە پێی سایتە جیهانییەکان لە نێوانی 45 دۆلار بۆ 350 دۆلارە.
هەژار ره‌مەزان، ئەو هاوڵاتییەی كۆیه، كه قارچكه دەگمەنەکەی دۆزیوەتەوە بە 964ی وت، جۆرێكی دەگمەنە لە جیهاندا، کە من زۆر گەڕاوم و یەکەمجارە لە کوردستان شتێکی وام بەرچاو بکەوێت، لە هەندێک سەرچاوەی سایتە جیهانییەکان ئەم جۆره قارچكه نرخەکەی زۆر بەرزە و لە نێوانی 45 دۆلار بۆ 350 دۆلارە، ئەم جۆره‌ی هەندێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە کە لە رووی تەندروستییەوه سوودێکی زۆری هەیە و بۆ خواردنیش تامێکی خۆشی هەیە.
هه‌ژار ره‌مه‌زان كه وادیاره شاره‌زاییه‌كی باشی له قارچك هه‌یه، زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر قارچك و به‌كارهێنانی بۆ 964 باس ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا