لە راهێنەریش تووڕەن
هانده‌رێكی نه‌ورۆز: یاریزانه‌كانمان شه‌وانه تا دره‌نگ له كافتریا و لایڤی تیكتۆكن
964+
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
هانده‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز له تیپه‌كه‌یان و راهێنه‌ره‌كه تووڕه‌ن و ره‌خنه‌ی توند له یاریزانه‌كان و راهێنه‌ریش ده‌گرن، ئه‌مه‌ش دوای شكستی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ له ناو یاریگه‌ی سلێمانی.
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له گه‌ڕی 22، ئه‌م ئێواره‌یه دێربییه‌كی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی زاخۆ یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه.
هانده‌رانی نه‌ورۆز به تووڕه‌یی و دڵشكاوییه‌وه یاریگه‌یان جێهێشت و یه‌كێك له هانده‌ره‌كان، كه خۆی وه‌ك ده‌سته‌ی هانده‌ران ده‌ناسێنێت، به 964ی وت، یاریزانه‌كان شه‌وانه له كافیتریا و لایڤی تیكتۆكن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌م لایه بۆ ئه‌م قسانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم هیچی پێنه‌ماوه و با بڕوات، سوپاسی ده‌كه‌ین.
هانده‌رێكی دیكه‌ش كه له كه‌لاره‌وه هاتبووه سلێمانی، ده‌ڵێت حه‌مه ئیتۆ و مارادۆنا دوێنێ مه‌شقیان كردووه و ئه‌مڕۆ یارییان نه‌كرد، گوایه پێكانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش جێی گومانه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا