هەموو جوڵەیەکی فڕۆکە لە ئاسمانی عێراق راگیرا

964+

بەهۆی دەستپێکی هێرشی درۆنی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، سەرجەم جوڵە فڕۆکەوانیەکانی ئاسمانی عێراقی راگیران.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، داخستنەکە تا کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەبێت و ئەو کاتە قابیلی درێژکردنەوەیە.

داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەی دوای دەستپێکردنی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دێت و بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.