پلانی شوێنی دیکەیان هەیە

هۆڵێکی بلیارد لە سەرچنار بەهۆی مێردمنداڵەوە داخرا

964+

توانا نەقی

به‌هۆی هه‌بوونی مێرمنداڵ له ‌شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێکی بلیاردی لە گەڕەكی سەرچنار داخست، بڕیاریان داوە چەند شوێنێکی یاریکردن دابخەن کە هەردوو تەمەنەکەی تیادایە 18 ساڵ بەسەرەوە و خوار ئەو تەمەنەش.

ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، راپۆرتی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، به‌هۆی هەبوونی مێردمنداڵ له هۆڵی بلیاردی عەفرین، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داخراوه‌.

بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو شوێنە جاری دووەمە ئاگادر دەکرێتەوە بۆیە داخراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ ئەگەر دووبارەی بکاتەوە سزای قورستری دەدەن.

وتیشێ، لەبەرنامەیاندایە هەندێک شوێنی دیکە دابخەن کە مۆڵەتی شوێنی یاریکردنیان هەیە بۆ خوار تەمەن 18 ساڵ کەچی سەروو 18 ساڵیش دەچێتە شوێنەکەو تێکەلیش دەبن بۆیە ئەوە قەدەغەیە و سزا دەدرێن

بەهۆی بوونی مێرمنداڵەوە هۆڵێکی بلیارد داخرا

بەهۆی بوونی مێرمنداڵەوە هۆڵێکی بلیارد داخرا