کەوتووەتە خوارەوە
“لە تورکیا کرێکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا”
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەڵێت، “کرێکارێک کە خەڵکی گوندی مەمکانە لە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تورکیا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە”.
کرێکارەکە ناوی، “جەواد ئەحمەدی- یە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.5.2024، هادی رەسوڵزادە، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە 964ی وت، “بەپێی ئەو راپۆرتانەی دراون بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان(تورکیا) کرێکارەکە، لە باڵەخانەیەکی گەورە کاری کردووە و کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
کرێکارەکە خەڵکی ورمێیە، ورمێ نزیکایەتی لەگەڵ زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان هەیە و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی تورکیا، بە قسەی رەسوڵزادە، “بەهۆی هەژاری و بێکاری و گوشاری قورسی ئابووری، زۆربەی کرێکارانی ئەو ناوچانە ناچاربوون بۆ بەدەستهێنانی تێچوویی ژیانیان بۆ کارکردن روو لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بکەن”.