دیمەنی دانانی بەردی بناغەی شەقامە30 مەتریەکەی دارەتوو - بنەسڵاوە.وێنە. پارێزگای هەولێر
بە گوژمەی زیاتر لە ملیار و نیوێک
دووسایدی سەرەکی دارەتوو – بنەسڵاوە بەردی بناغەی دانرا
توانا نەقی
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی هەرێم بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی سەرەکی نێوان دارەتوو – بنەسڵاوە دانرا.
ئەمڕۆ سیشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پرۆژەیەی بەردی بناغەی دانراوە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بریتییه له بە دوو سایدکردنی شەقامی سەرەکی نێوان دارەتووی کۆن و نوێ بە بنەسڵاوە، بە درێژایی دوو كیلۆمه‌تر بۆ هەردوولای شەقامەکە.
دەشڵێت، لە هەردوولای پرۆژەکە ئاوەڕۆی لوولەیی دادەنێن بە گوژمەی 456 ملیۆن دینار و لە ماوەی 240 رۆژدا کارەکانی تەواو دەبن.
ئه‌م شه‌قامه 30 مه‌ترییه درێژییه‌كه‌ی 2200 مه‌تره، گوژمەکەی لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانیە ملیارێک و 455 ملیۆن دینارە، ناوچه‌ی پیشه‌سازی به داره‌تووی كۆن و نوێ و گه‌ڕه‌كی ژین و قه‌زای بنه‌سڵاوه ده‌به‌ستێته‌وه.