له بازاڕى هه‌ڵه‌بجه ته‌قه‌كراوه
دوو هاوڵاتى له‌كاتى چا خواردنه‌وه برینداربوون و له نه‌خۆشخانه‌ن
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 21 ـ 5 ـ 2024، لەئەنجامی شەڕو دەمەقاڵەکردن لەنێوان دووکەسدا له ناو بازاڕی پارێزگای هەڵەبجە کەسێک تەقە دەکات لەئەنجامدا دووهاوڵاتی کەلەو شوێنەدا بوون بریندار دەبن و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ن.
بەرزان عوسمان، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به 964ى وت “لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەسدا لە چایخانه‌یه‌كى ناو بازاڕی هەڵەبجە کەسێک تەقە دەکات لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی کەلەو شوێنەدا بوون و سه‌رقاڵى چا خواردنه‌وه‌بوون بریندار بوون بە گولە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون بەمەبەستی چارەسەر”.
وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تومەتبارى ته‌قه‌كه‌ر ناسراوەتەوە لە ئیستادا تیمەکانی پولیس بەدوای ئه‌و تۆمەتباردا دەگەڕێن بەمەبەستی دەستگیرکردنی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه به 964ـی وت”ئه‌و دووكه‌سە هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه، فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و هێشتا له‌نه‌خۆشخانه‌ن و پێویستیان به‌وه‌یه هه‌ندێك پشكنین و ئه‌شیعه‌یان بۆ بگیرێت، یه‌كێكیان فیشه‌كه‌كه به‌ر باڵى و ئه‌وی تریشیان به‌رقاچى كه‌ووتوه، به‌ڵام ته‌ندروستیان جێگیره‌و پێویستیان به‌وه‌نییه ره‌وانه‌ى سلێمانى بكرێن”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی