دیمه‌نێكی كاتى چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كه له جه‌ژندا ... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش
ته‌نیا له دوو رۆژى جه‌ژندا
60 هاوڵاتی به‌رده‌ڕه‌ش تووشی سكچوون و رشانه‌وه بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، له ماوه رۆژانى دووه‌م و سێیه‌مى جه‌ژنى ره‌مه‌زان 60 هاوڵاتی سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه، كه توشی سكچوون بووبون.
به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش له رۆژى دووه‌مى جه‌ژندا 36 حاڵه‌ت و له رۆژی سێیه‌میشدا 24 حاڵه‌تیان بۆ هاتوون كه هه‌موویان تووشى سكچوون و رشانه‌وه بووبوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ته‌نیا له به‌یانیانى ئه‌م دوو رۆژه‌دا پێشوازیان له نزیكه‌ى 450 نه‌خۆشی جیاجیا كردووه كه زۆرترینیان بۆ به‌شی فریاكه‌وتن بووه و چاره‌سه‌ر بۆ 300 نه‌خۆش كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌به‌شی منداڵبوونى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى به‌رده‌ڕه‌ش لە ماوه‌ى سێ رۆژی جەژن، 12 منداڵ له‌دایكبوونه، شه‌ش منداڵ له ره‌گه‌زى نێر و شهشهكهى دیكه‌شیان له ره‌گه‌زى مێ بوونه.