ریال مەدرید

چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی مۆدریچ دەکرێت

964+

سۆما حەکیم زادە

بەگوێرەی ماتیۆ مۆرتۆی رۆژنامەنووسیی تۆڕی ریلێڤۆ، ئەستێرەی کرواتی مۆدریچ  بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید یان گواستنەوەی بۆ خولێکی دیکەی نەداوە، ئەم بابەتەشی بۆ چەند رۆژی داهاتوو دواخستووە.

لۆکا مۆدریچ تەمەن 38 ساڵ، هەمیشە یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکی و کاریگەرەکانی تیپەکە و لە نێو هاندەرانی ریال مەدریددا زۆر بەناوبانگ بووە.

مۆدریچ لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکیی یانەی ریال مەدرید کەمتر یاریی کرد، چاودێرانیش پێیان وایە هەرکاتێک هەلی یاریکردنی بۆ رەخسابێت، نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت.

یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا 30 حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.

چەند تیپێک لە وڵاتانی سعودیە و ئەمریکا، هەروەها یانەی دینامۆ زاگرێبی کرواتی، دەیانەوێت لۆکا مۆدریچ  ببەنە ریزەکانیان، بەڵام ماوەتەوە بزانرێت ئەم یاریزانە لە هاویندا چ بڕیارێک دەدات.

مۆدریچ لە ریال مەدرید سەردەمی زێڕینی تێپەڕاندووە و توانیویەتی لەگەڵ ئەم تیپەدا پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و دەیان نازناوی دیکە بەدەست بهێنێت.

ئێمباپێ داوای درێسه‌كه‌ی مۆدریچ ده‌كات

ئێمباپێ داوای درێسه‌كه‌ی مۆدریچ ده‌كات