سەرای شاری سلێمانی - وێنە: 964+
دزیکردن، تەقە و کوشتن نەبووە
سلێمانی سێ رۆژی جەژنی بە ئارامی بەڕێکرد
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە سلێمانی رووینەداوە و جەژنەکە بە ئارامی تێپەڕیوە.
964 دەزانێت، چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی هەبوون، بەڵام زۆر بچووک بوون.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هیچ رووداوێکی کوشتن، تەقەکردن و دزیکردن لە ناو شاری سلێمانی رووینەداوە.
وتیشی، “پلانی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سلێمانی وەک ئەوەی هەبوو جێبەجێکرا و هاوڵاتیان و گەشتیاران جەژنەکەیان بە ئارامی و دوور لە دەڵەڕاوکێ بەڕێکرد”.
بە پێی زانیارییەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی، نزیکەی 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناو شاری سلێمانییەوە.
وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، ئەم جەژنە بەهۆی تووندوتۆڵکردنەوەی رێکارەکان یارییە ئاگرینەکان کەم بووبوونەوە و هیچ رووداوێکی سووتان یان برینداربوون بەو هۆیەوە نەبووە.