هەرێم ناگرێتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی دەستپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، وەزارەتی بازرگانیی هەرێمیش دەڵێت، ئەو بڕیارە ئەوان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.4.2024، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لە باشووری عێراق بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، گەنمی هەرێم درەنگ پێدەگات، بۆیە هێشتا دەستیان نەکردووە بە وەرگرتنی لە جوتیاران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، وەرگرتنەكە لە پارێزگای موسەننا-وە دەستیپێكردووە و دواتریش سەرجەم پارێزگاكانی دیكە دەگرێتەوە.

لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.

جوتیارانی راپەڕین ترسیان هەیە بێ بەرهەمی گەنم بن

جوتیارانی راپەڕین ترسیان هەیە بێ بەرهەمی گەنم بن