کارێکی جیاوازی کردووە

هاتنی گەشتیار بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ چایەچییەک

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە گەلی عەلی بەگ چایەچییەک، ماتۆڕێکی بە شێوەیەکی فۆلکۆری رازاندووەتەوە، بەدەم گۆرانی کۆنی کوردەواری  چا و قاوە بە گەشتیاران دەفرۆشێت، ئەمەش وایکردوە بازاڕی خۆشتر بێت و گەشتیاران سەردانی بکەن.

رابەر تەها، خاوەنی چایخانەکەیە و قسە بۆ 964 دەکات، ” بازارمان باشە و زیاتر گەشتیاری عەرەب روومان لێ دەکەن، خواستی زۆریش لە سەر چایە”.

رابەر چایخانەکەی لەسەر پشتی ماتۆڕێک دروست کردووە و بە شێوەیەکی جیاوازی رازاندووتەوە، لە کانی ماران رایگرتووە و چای سەر رەژوو، قاوە و نسکافە بە گەشتیاران و رێبواران دەفرۆشێت.

ئەو دەڵێت، “چوار رۆژ پێش جەژن ئامادەکارییم کرد لە شوێنەکەمدا، چونکە دەزانم گەشتیارێکی زۆر روو لە سنوورەکە دەکەن”.

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار چەندین کاسبکار لە گەلی عەلی بەگ، بژێوی ژیانیان  لەسەر فرۆشتنی بەرهەمەکانیان پەیدا دەکەن، زیاتریش گژوگیا بەهارییەکان و خواردنەوە گەرمەکانن لەسەر رێگاکە دەفرۆشن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەشتیارێکی چینی هاتووەتە گەلی عەلی بەگ و دەڵێت کوردستا...

گەشتیارێکی چینی هاتووەتە گەلی عەلی بەگ و دەڵێت کوردستان زۆر خۆشە