کێ بڕیاری داوە؟

“هەر چێشتخانەیەک لە جەژندا داخراو بێت سزا دەدرێت”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەو چێشتخانانەی لە مانگی رەمەزاندا کردوویانەتەوە، دەبێت لە رۆژانی جەژنیشدا کراوە بن، هەر چێشتخانەیەک لە جەژندا داخراو بێت، سزا دەدرێت.

مەحمود تۆفیق سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان بە 964 وت، ئەو چێشتخانانەی لە مانگی رەمەزاندا کراوە بوون، دەبێت لە جەژنیشدا دەرگایان کراوە بێت بە رووی گەشتیاراندا، بە تایبەت ئەوانەی دەکەونە سەر راستە شەقامەکان.

باسی لەوەش کرد، هەریەکە لە زۆنەکانی سەرچنار، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، شەقامی سالم و سەرا و بەشێک لە سیتەک، دەبێت کراوەبن.

مەحمود تۆفیق دەڵێت، لە سلێمانی نزیکەی 100 شوێن دیاریکراون نابێت لە رۆژانی جەژندا دابخرێن، کە دەکەونە سنووری ئەو پێنج زۆنەوە، هەشت شوێنیش هەیە چێشتخانەکانیان 24 کاتژمێر کراوەیە.

“هەر جێگەیەک لە جەژندا داخراو بێت غەرامە دەکرێت، کە لە 100 هەزار دینار دەستپێدەکات بۆ 250 هەزار  دینار”، ئەمەش قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتنی گەشتیارانی عەرەب بۆ سلێمانی زیادی كردووە

هاتنی گەشتیارانی عەرەب بۆ سلێمانی زیادی كردووە